گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چی چووە؟

پەروەردە لەبارەى درەنگ هۆکاری دابەشکردنی پرسیاری پۆلی دوانزە ڕوونکردنەوەی دا

2022.07.04 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە لەبارەى درەنگ هۆکاری دابەشکردنی پرسیاری پۆلی دوانزە ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

پەروەردەی هەولێر لەبارەى درەنگ گەیشتنی پرسیار بە هۆڵی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانەیەک ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، "بەهۆی هەڵەی تەکنیکی، حەوت قوتابی پرسیاریان بۆ چاپنەکرابوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی تەموزی 2022) دەڵێت، "دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی قوتابییەک کە باس لە درەنگ گەیشتنی پرسیار دەکات لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی بیرکاری لە هۆلی قوتابخانەی گەردوون،  بە پێویستی دەزانین ئەوە ڕوونبکەینەوە کە لە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان حەوت قوتابی پرسیاریان بۆ چاپ نەکرابوو لەئەنجامی هەڵەی تەکنیکی، هەموو پرسیارێک لەزگە و تیپی تایبەتی پێوەیە، پاش ئەوەی سەرپەرشتیاری ئەو هۆڵە ئاگاداری کردینەوە، ئێمە ڕێنمایی ئەو حاڵەتانەمان لەلایە کە لیژنەی باڵای ئەزموونەکان پێیان وتوین چۆن کاربکەین لەو حاڵەتانە، ڕەزامەندیمان داوە بەوەی کە لەو هۆڵە 18 قوتابی نەهاتوو هەبووە بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە پرسیاری قوتابییەکی نەهاتووی پێبدرێت و ناوی تۆمار بکرێت و پاش تاقیکردنەوەکان بنێردرێت بۆ لیژنەی لقی ئەزموونەکانی پەروەردە."

 

دەشڵێت، "ئەم حاڵەتە میکانیزمی چارەسەری هەیە و لیژنەی باڵای ئەزموونەکان پێشتر هەموو وردەکارییەکیان بۆ ناردووین  و ئێمەش ئاگاداری لیژنەی بالامان کردۆتەوە لە حاڵەتەکە."


لە کۆتاییدا پەروەردەی هەولێر هیوای سەرکەوتنی بۆ گشت قوتابیان خواستووە و داواکارە "لە حاڵەتی لەم جۆرە پەلە نەکەن چونکە بابەتەکە رێنمایی هەیە بە ڕەزامەندی بەرێوەبەری پەروەردە چارەسەر دەبێت و کاتی تەواوی خۆشی پێدەدرێت."