ناس کورد-
سەرپەرشتیارى تیمی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەپۆلى ئێستاى کۆرۆنا هەمان شەپۆلى ئۆمیکرۆنە، بەڵام بەڕێژەی %30 خێراتر بڵاودەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.هێرش حەیدەر (4-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا وتى "ڕێژەی مردن لە جیهاندا زیادیکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەکە لە کوردستان لە نزمترین ئاستدایە ، ڕێژەی داغڵ بوونی نەخۆش زۆر لە %1 کەمترە".
دەقى بڵاوکراوەکە:
*لە ئێستادا لە هەمان شەپۆلی ئۆمیکرۆنداین چەند گۆڕانکاریەکی کەم لە ڤایرۆسەکەدا ڕوویداوە.
*جیاوازی ئەم شەپۆلەی ئۆمیکرۆن Ba5,Ba4 لەگەڵ Ba2ی دوو مانگی ڕابردوو تەنها لە خێرایی بڵاوبوونەوەکەیدایە، بەڕێژەی %30 خێراتر بڵاودەبێتەوە.
*ڕێژەی مردن لە جیهاندا زیادیکردووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەکە لە کوردستان لە نزمترین ئاستدایە ، ڕێژەی داغڵ بوونی نەخۆش زۆر لە %1 کەمترە.
نیشانەکانی بریتین لە:
لەرزوتا، قوڕگ ئێشە، گیان داهێزران، سەرئێشە، هەڵامەت، دەنگ گۆڕان، بێهێزیەکی زۆر.
شایەنی باسە نەمانی تام و بۆن زۆر کەمترە و بە ڕێژەیەکی زۆر کەم سکچوونی لەگەڵە.
ماوەی حەوت ڕۆژ کەمتر دەخایەنێت.
لە کاتی بونی نیشانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ دابنێ لەگەڵ ڕێنمای پێویستدا و دوربی لە چارەسەری نا زانستی
باشترین چارەسەر خۆپارێزییەلەگەڵ کردنی ڤاکسین.