گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

ژنانی گەشبین تەمەنیان زۆر درێژترە لە ژنانی ڕەشبین

2022.07.04 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
ژنانی گەشبین تەمەنیان زۆر درێژترە لە ژنانی ڕەشبین

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە تەمەنی ژنانی گەشبین زۆر زیاتر دەبێت لەوانەی کە ڕەشبینن، چونکە نەخۆشییەکان زیاتر بەو کەسانە دەورێن کە بەدەست دڵەڕاوکێیەوە دەناڵێنن و بە ڕەشبینی سەیری شتەکان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی پیربوونی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، کەسانی گەشبین بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری وەک خەوی ئارام و کەمی دڵەڕاوکێ، باشتربوونی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانەوە تەمەنیان درێژترە چونکە کەمتر کێبرکێ لەگەڵ فشاری دەرونیدا دەکەن.

 

ژمارەیەک توێژەر لە توێژینەوەکەدا بۆ ماوەی 27 ساڵ چاودێری تەمەنی 160 هەزار ژنیان کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 79 ساڵدا بووە.

 

لە سەرەتای توێژینەوەکەدا داوا لە خانمان کراوە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بدەنەوە بۆ ئەوەی بزانن گەشبینن بە ژیان و داهاتوو یان نا.

 

لە ساڵی 2019دا توێژەران بەدواداچوونیان بۆ ئەو ژنانە کرد کە هێشتا لە ژیاندا مابوون، هەروەها تێکڕای تەمەنی ئەو بەشداربووانەی کە گیانیان لەدەستدابوو پێوانە کرا.

 

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی گەشبینن تەمەنیان درێژتر بووە، لە کاتێکدا تێکڕای تەمەنی ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتوودا 83 ساڵە.

 

پسپۆڕان پێیان وایە ئەم توێژینەوەیە گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە كۆمەڵێك فاكتەری وەك ئاستی خوێندن و داهات لەبەرچاو گیراوە، ئەمە جگە لە چاودێریكردنی خەمۆكی یان هەر نەخۆشییەكی تر.

 

بەو پێیەی ئەم توێژینەوەیە تەنها نمونەیەکی ژنانی لەخۆ گرتووە، نازانرێت کە ئایا دەرەنجامەکان بۆ پیاوانیش دەگرێتەوە یان نا.

 

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، توێژینەوەیەکی پێشوو ئاماژەی بەوە کردووە کە گەشبینەکان چ پیاوان بێت یان ژن، بەراورد بە ڕەشبینەکان لە سەدا 11 بۆ 15 زیاتر دەژین.