ناس کورد-
بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە ژمارەکردنی ژمارەیەک لە ئۆتۆمبێل دەرکراوە، ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (دووشەممە 4-7-2022) بڕیارێکی دەرکردووە سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان و پێشتر بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین ژمارەیەن پێنەدراوە.
لەوبارەیەوە لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو بڕیارە تایبەتە بەو ئۆتۆمبێلانەی بە یاسایی و لە گومرگەوە هێنراونەتە هەرێم، بەڵام بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین لە بەڕیوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ژمارەیان پێنەدراوە."
وتیشی، "بڕیارەکە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ناگرێتەوە."