گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەستڕێژی گوللـە لە ماڵێک کرا و پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

2022.07.04 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
دەستڕێژی گوللـە لە ماڵێک کرا و پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکێکی شاری قەڵادزێ دەستڕێژی گوللـە لە ماڵێک کرا و تەقەکەرەکان هەڵهاتن، پۆلیسیش دەڵێت، ڕووداوەکە قوربانیی لێنەکەوتووەتەوە و تەقەکەرەکان نەناسراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 11:00 دوو کەسی نەناسراو بەسەر ماتۆڕسکیلەوە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتیەکی کاسبکار لەگەڕەکی هەنارۆک کردووە و بەوتەی خاوەن ماڵیش کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە شوێنی ڕووداوەکە زیاتر لە 25 قەوان دۆزراونەتەوە و زۆرترین فیشەکیش بەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری ئەو ماڵە لە جۆری (AXOR) کەوتووە و خۆشبەختانەش ڕووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە." 

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، "تەقەکەرەکان کە تا ئێستا نەناسراون دوای ڕووداوەکە ڕایانکردووە بۆ شوێنێکی نادیار، بۆ هەمان مەبەستیش هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە."