گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ژنە مۆدێلێک لە هەولێر کوژرا..مێردەکەى تۆمەتبار دەکرێت

2022.07.03 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە مۆدێلێک لە هەولێر کوژرا..مێردەکەى تۆمەتبار دەکرێت

ناس کورد-

 

ژنێکی تەمەن 23 ساڵی خەڵکی سەردەشت لە شاری هەولێر بە چەقۆ کوژرا و پەنجەى تۆمەت ئاڕاستەى مێردەکەى دەکرێت، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕى هەنگاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ماڵپەڕەکە، فاتمە زارعی ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو کوژراوە، دوو ڕۆژ دوای کوژرانەکەی لە شاری قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی و بەبێ بەشداری بنەماڵەکەی و هەروەها بەبێ ئەوەی ڕێوڕەسمێکی بۆ بگیرێت ئەسپەردە کراوە.

 

فاتمە زارعی سێ ساڵ لەمەوبەریش بریندارکراوە و دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرەوە، ڕووی لە شاری هەولێر کردووە و لەوێ سەرقاڵی کاری مۆدێلین بووە.

 

بەپێی پێگەکە، مێردى فاتمە تۆمەتبارە بەوەى دوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ژنەکەی ئاگادار بووە چووەتە هەولێر و بە لێدانی چەند چەقۆ لە ملی کوشتوویەتی. دواتریش هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.

 

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر بە فەرمی هیچ شتێکی لەوبارەوە ڕانەگەیاندووە.

 

فاتمە (ژیلا) زارعی دایکی کوڕێکی چوار ساڵانە بە ناوی (ئا. ع) کە خەسووی لە شاری ئورمیە سەرپەرشتی بە ئەستۆ گرتووە.