گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى مالیکى

2022.07.03 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى مالیکى

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبووەوە و هیواى خواست دواى پشووى جەژن گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بگەنە ئەنجام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاوپەیمانێتییەکە (3-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەیەکدا کە لەلایەن نورى مالیکییەوە سەرپەرشتى کرا، باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی وڵات كرا، هەروەها جەخت لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز كرایەوە كە توانای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی گەلی عێراقی هەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەكانی لە لایەك و هێزە نیشتمانییەكانی تر لە لایەكی تر بەمەبەستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەت و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانی پەیوەست بە پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەى پێکهێناوە بۆ دانوستان لەگەڵ هێزە چالاکەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، هیوای خواست کە لیژنەکان بگەنە ئەنجامێک کە ببێتە هۆی دەرکەوتنى ئاماژەکانى پێکهێنانى حکومەتی نوێ دوای کۆتایی هاتنی جەژنی قوربان.