گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەرێم و بەغدا لەسەر پێداچونەوە بە بەردانەوەى ئاوى دەربەندیخان و دوكان ڕێککەوتن

2022.07.03 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا لەسەر پێداچونەوە بە بەردانەوەى ئاوى دەربەندیخان و دوكان ڕێککەوتن

ناس کورد-

 

هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم و عێراق کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پێداچونەوە بکەن بە بەرنامەی هاوینەی مانگی تەموزی بەنداوی دەربەندیخان و مانگی ئابی بەنداوی دوكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ (3-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئامانج لەو هەنگاوە دابینكردنی لانی كەمی پێویستیەكانی ئاوی خواردنەوە و باخدارییە لەو ناوچانەی پشتیان بە ئاوی ئەم بەنداوانە بەستوە بەتایبەت كەركوك و گەرمیان و دیالە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبونەوەیەکی هاوبەش بەرێوەچوو

 

لەنێوان هەردوو ئەمڕۆ یەك شەمە 2022/7/3  لە بەنداوی دوکان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە یاوەری بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبونی بەرێوەبەری كۆنترۆڵی ناوەندی لە وەزارەتی كارەبای هەرێم و بەرێوەبەرانی هەردوو بەنداوی (دوكان و دەربەندیخان )و بەرێوەبەری ئاودێری( گەرمیان و كۆیە )، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشمانکرد لەگەڵ وەفدی باڵای وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، كە لە ڕاوێژكاری تەكنیكی وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتی (هەیئەی گشتی) بەنداوەكانی عێراق و مەرکەزی نیشتمانی بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی مەرکەزی دراساتی ناوچەی باکوری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، و بەرێوەبەرانی ئاودێری كەركوك و دیالەو بەنداوی حەمرین و تیمێكی تەكنیكی، پاش هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناهەمواری عێراق لە روی ئاوی پاك و كشتوكاڵەوە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، بەڕەچاوكردنی هاوسەنگی ئاو لە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و داهاتی چاوەروانكراو، پێداچونەوەمان بە بەرنامەی هاوینەی مانگی تەموزی بەنداوی دەربەندیخان و مانگی ئابی بەنداوی دوكان كرد ، بۆ دابینكردنی لانی كەمی پێویستیەكانی ئاوی خواردنەوە و باخداری لەو ناوچانەی پشتیان بە ئاوی ئەم بەنداوانە بەستوە بەتایبەت كەركوك و گەرمیان و دیالی.

 

 هاوكات ئەو گرفتانەمان خستەروو كە لە ئەنجامی وشكەساڵی و كەمكردنەوەی ئاوی بەراو و رێگری لە مەرەزەو بەروبوومەكانی تر، جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەكو تەواوی ناوچەكانی تری عێراقی توشی زیانی گەورە كردوە.

 

هاوکات چەندین ڕاسپاردە جێگیركران بۆ ئامادەسازی و روبەروبونەوەی كەمئاوی و كەمكردنەوەی زیانەكان ، بەتایبەت پشتگیری مادی حكومەتی ناوەندی بۆ پڕۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لەهەرێمی كوردستان ،هاوكات وتووێژی جدی لەگەڵ ئێران و توركیا بۆ بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق وەكو ئەركی هەنووكەیی حكومەتی عێراق باسكرا.