گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە سێ هەزار تاوان

 22 تاوانى کوشتن و دەستگیرکردنى نزیکەى پێنج هەزار تۆمەتبار لە هەولێر راگەیەنرا

2022.07.03 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
 22 تاوانى کوشتن و دەستگیرکردنى نزیکەى پێنج هەزار تۆمەتبار لە هەولێر راگەیەنرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر تۆمارکردنى 22 تاوانى کوشتن، دەستگیرکردنى نزیکەى پێنج هەزار تۆمەتبارى لە شەش مانگدا راگەیاند، لەگەڵ روودانى سێ هه‌زار و 375 تاوانی جۆراوجۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (3-7-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، لە شەش مانگى ئەمساڵدا 3 هه‌زار و 375 تاوانی جیاجیا، تۆماركراون، 2 هه‌زار و 961 تاوان ئاشكرا كراون و تۆمه‌تباران دراونه‌ته‌ دادگا.

 

وتیشى هەروەها 4 هه‌زار و 777 تۆمه‌تبار دەستگیرکراون لەسەرجەم تاوانەکانى كوشتن، دزی، ساخته‌كاری، مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی دیکە.

 

بەپێی ئامارەکە، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر 22 تاوانى کوشتن تۆمار كراون و 18یان ئاشكراكراوه‌ و 41 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، به‌ تاوانی كوشتن، هەروەها 24 حاڵه‌تى تەقەکردن تۆمار كراون و سەرجەم ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.