گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە عێراق و هەرێم

ژمارەیەک توشبووى نوێی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون تۆمارکران

2022.07.03 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک توشبووى نوێی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون تۆمارکران

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارى رۆژانەی تووشبووانی کۆلێرا و تای خوێنبەربوونی لە عێراق و هەرێمى کوردستان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی وەزارەتەکە، سەیف بەدر، لە بەیاننامەیەکی دەنگیدا، کە دەست "ناس" کەوتووە، (3ی تەمموزی 2022) رایگەیاند، "21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە، لەکۆی گشتی 160 حاڵەت، لەنێویاندا دوو حاڵەتی مردن".

 

وتیشى "پێشهاتەکانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ ئەمڕۆ، 3 حاڵەتی پشتڕاستکراوە و دوو حاڵەتی مردن تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی لە سەرەتای ساڵەوە بۆ 230 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەنێویاندا 38 حاڵەتی مردن بەرزبووەتەوە".