گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەرگیریی رەتکردووەتەوە

’’وێنەی ڕووتی ساختە’’.. مامۆستایەک بە شێوەیەکی ’’سەیر’’ تۆڵە لە کچە هاوپیشەیەکى دەکاتەوە

2022.07.03 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’وێنەی ڕووتی ساختە’’.. مامۆستایەک بە شێوەیەکی ’’سەیر’’ تۆڵە لە کچە هاوپیشەیەکى دەکاتەوە

ناس کورد-

 

دادگایەکى میسر تانەى مامۆستایەکى رەتکردەوە کە لە بڕیارى سزادانى دابوو، بەتۆمەتى ناوزڕاندنى کچە مامۆستایەکى هاوکارى لەرێگەى بڵاوکردنەوەى وێنەى رووتى ساختە، دواى ئەوەى رەتیکردبووەوە هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "المصری الیوم" بڵاویكردەوە، دادگا بڕیارى هەڵپەساردنی مامۆستاكەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە دەوام پەسەندکردووە، لەگەڵ پێدانی نیوەی موچەکەى.

 

دادگا هەروەها بڕیاریدا دەست بەسەر کەفالەتى سزادراوەکەشدا بگرێت، کە تاوانبارە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی مامۆستا هاوکارەکەی کە رەتیکردووەتەوە هاوسەرگیری بکات و وێنەی روخسارى لەسەر جەستەی ژنێکی رووت داناوە لەگەڵ قسەی ناشرین و بوختان و سووکایەتیکردن و ناوزڕاندنی، پێش ئەوەی وێنەکان لەسەر دیوارەکانی ماڵەکەی و خانوو، دوکانەکانی تەنیشت شوێنی نیشتەجێبوونی هەڵبواسێت.

 

لەم دواییانەدا میسر چەند تاوانێکی لەو شێوەیەى بەخۆوە بینى، کە تیایدا ژنان بەهۆی کێشەی خێزانی یان قبوڵنەکردنی پێشنیاری هاوسەرگیرییەوە کوژراون، کە دیارترینیان سەربڕینى کچە خوێندکارێکى زانکۆ بوو لەلایەن گەنجێکەوە دواى ئەوەى رەتیکردەوە پەیوەندى لەگەڵدا دروستبکات.