گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمەڵ و یەکگرتوو هەڵوێستێکى هاوبەشیان راگەیاند

2022.07.03 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ و یەکگرتوو هەڵوێستێکى هاوبەشیان راگەیاند

ناس کورد-

 

كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە و گۆڕینی پرۆگرامى پەروەردەی ئیسلامییان لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە (3-7-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەردوولا جەختیانکردووەتەوە "ئەم پرسە پرسێكی گشتی هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی مسوڵمانی كوردستانە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەمڕۆ 3/7/2022 كۆمەڵی دادگەری كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاستی باڵا لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی كۆبونەوە.

 

لەم دیدارەدا وێڕای باسی هەلومەرجی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و بتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان، باس لە بەرنامەی گۆرینی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە ئەم پرسە پرسێكی گشتی هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی مسوڵمانی كوردستانە، كە بەداخەوە چەند ساڵە هەڵمەتێكی بە بەرنامە لە هەموو رویەكەوە هەیە بۆ تێكدانی رەوشتی گەنج و لاوانی كوردستان و دوورخستنەوەی ئەم كۆمەڵگایە لە رێرەوی رەسەنایەتی ئیسلامی و كوردەواری، كە ئەم میللەتەی ئێمە لە دێرزەمانەوە پابەندی ئاداب و رەوشت و نەریتی ئیسلامی و كوردەواری بوون، بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەرنامانە ئەركی هەموو مسوڵمانێكی كوردستانە و بە تەنها ئەركی حیزب و فراكسیۆنە ئیسلامییەكان نیە.