گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری ورد

لەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە

2022.07.03 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە

ناس کورد-

ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، لە ماوەی تەنیا شەش مانگدا یەک ملیۆن و 117 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوربەریان كردووە، بە بەراورد بە پێشوو ڕێژەی بە 15% ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەوەتەوە و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامیش دایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی حوزیەرانی 2022) دەڵێت، "كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە."

 

بە گوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێردا لە ماوەی تەنیا شەش مانگی 2022دا 1,117,395 گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە، لەم ژمارەیەدا 238,531 گەشتیاریان بیانین، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا لە شاری هەولێر هەفتانە هەرجارەی لە یەكێك لە پاركەكاندا ئاهەنگ و كەرنەڤاڵی هونەری و مۆسیقی بۆ گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی ڕێك دەخرێت و ئاسانكاری زۆریش بۆ گەشتیاران دەكرێت.