گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

چوار ڕۆژ تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

2022.07.03 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
چوار ڕۆژ تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێکی پێشڕەو دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

محەمەد جەلیل مەجید، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی قائیمقامیەتی چوارتاو و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کردوە سەبارەت بە کارکردن لە تونێلی پێشڕەودا.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تونێکی پشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ و لە رۆژانی (4-5-6-2022/7/7) لە کاتژمێر هەشتی شەو تا پێنجی بەیانی دادەخرێت.

 

دەشڵێت: ئامانج لە داخستنی تونێلی پێشڕەو جێبەجێکردنی پڕۆژەی دەکردنی فیدەری (11kv) ل ەوێستگەی مۆبایلی هەواری شارەوە بۆ تونێلەکە.

 

باسی لەوەشکردوە، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای پەرەژاڵەوە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکرێت.