گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوی چوار کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کران

2022.07.03 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی چوار کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کران

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی چوار کەس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشکرادەکات کە لەسەر مێزی گفتوگۆی چوارچێوەی هەماهەنگین و یەکێکیان نوری مالیکییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سائر مخیف، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی (یەکشەممە 3-7-2022) بە "ئەلمەدا"ی ڕاگەیاند، " کاندیدانی سەرۆک وەزیران بەمنزیکانە لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرجەم ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەخرێتەڕوو، پرۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر دیموکراسی بەڕێوەدەچێت و هەموو کەسێک مافی خۆیەتی خۆی کاندید بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری ئێستای بەسڕە، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری پێشووی کار، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەو ناوانەن کە لەسەر مێزی گفتوگۆن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، جگە لەوەی ناوی دیکەش هەن کە دەخرێنە ناو لیستی کاندیدانەوە." 

 

ئەو پەرلەمانتارەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەنێو کاندیدەکانی ئەو پۆستەدا دەبێت".