گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ ڕەشەبایەکی بەهێز لە سلێمانی ’’زیانی لێدەکەوێتەوە’’

2022.07.03 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ ڕەشەبایەکی بەهێز لە سلێمانی ’’زیانی لێدەکەوێتەوە’’

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان خێرایی با بە چالاکی دەمێنێتەوە و بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی خێراییەکەی دەگایە 50 کم لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری زیان لێکەوتنەوەی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە ٤-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە ساماڵێکی ڕوون دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئاراستە بای باکور و باکوری رۆژھەلات بەچالاکی دەمێنێتەوە بە تایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی بەخێرایی نێوان ٢٥ تا ٥٠کم/س زیاتر و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرایی نێوان ٢٠ تا ٤٥ کم/س، لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لەنێوان ١٥ تا ٢٥کم/س چالاک دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری کەمتر دەبێت و ئاسایی دەبێت و بە زۆری لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا خێرایی با چالاکتر دەبێت بەراورد بە کاتەکانی دیکە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری ئەم بایە لەسەر ژینگە و کەشی ناوچەکە ھۆکارە بۆ رێگری لەھاتنی تۆز و خۆڵ و پاکژکردنەوەی ھەوا و ئاسمانی ناوچەکە بۆیە لە رۆژانی ئاسایی ئاسمان ڕوونتر و جوانتر دەردەکەوێت و کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رادەی شێ زیانەکانیشی بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی کە زیاتر چالاکترە بەراورد بەناوچەکانی دیکە زۆر کات ھۆکارە بۆ شکانەوەی ھەندێک جۆری درەختەکان کە خۆراگریان کەمە لەبەردەم چالاکی بەرزی با."