گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چەند ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوە وەرگرتووە

2022.07.03 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
چەند ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوە وەرگرتووە

ناس کورد-

فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانی حکومەتی هەرێم چەند ئاگادارکردنەوەیەکی دەرکردووە بۆ ئەوانەی مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوە وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەکە لە ئاگادارییەکدا (3ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم قوتابییان و خوێندکاران دەکەینەوە کە مۆڵەتی خوێندنیان پێدراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی وڵات، پێویستە:


- ماوەی مانەوە بۆ خوێندنی ماستەر لە (1) یەک ساڵ کەمتر نەبێت، بە مەرجێک ماوەی مانەوەی نێوان سیمستەرەکان پچڕانی تێدا نەبێت، واتە بۆ تەواوی ماوەی سیمستەرەکان نابێت وڵاتەکە بەجێبهێڵیت.


- ماوەی مانەوە بۆ خوێندنی دکتۆرا لە (2) دوو ساڵ کەمتر نەبێت، بە مەرجێک (8) هەشت مانگی یەکەم بەبێ پچڕان بێت.


وەک تێبینی، فەرمانگەکە دەڵێت کە "ئەم بڕیارە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ساڵی 2022 مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە."


هەروەها بڕیارەکە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوانەشی فەرمانبەری حکومەت نین، دەگرێتەوە، بەپێچەوانەوە لە داهاتوودا بڕوانامەکانیان یەکسان ناکرێتەوە.