ناس کورد-
نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای موه‌لیده بۆ مانگی ڕابردوو (حوزه‌یران) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى كارپێكردنى موه‌لیده‌كان لە سلێمانی دیاری كرا کە لەنێوان 15 هەزار و نیو بۆ 17 هەزار و نیودایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه (3ی حوزەیرانی 2022) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردو (حوزه‌یران) له نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت.
دەشڵێت، "سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده‌ش بۆ ئه‌م مانگه‌ش ته‌موز (24) كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته كار به موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن."