ناس کورد-
دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنترۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆشداری دا لەوەی هەرێمی كوردستان پابەند نییە بە پشكنینی ئەو كاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێن و هەروەها سیستمی نیشتمانیی كۆنترۆڵی جۆری بۆ كاڵاكان جێبەجێ نەكراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بۆ دانانی حەوت خاڵی گومرگی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق لە رێگەی دەستەی گومرگەوە، بۆ چاودێریکردنی هاتنی کاڵا و گومرگەکان.
شاکر مەحمود عەبادی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە دەزگاکە بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (3ی حوزەیرانی 2022) ڕاگەیاند، "دەسەڵاتی دەزگاکە بریتییە لە پشکنین و ئاماژەدان بە گونجانی تایبەتمەندی کاڵاکان لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی عێراق، هەروەها گومرگ یان ئەو لایەنەی کە فۆڕمەکەی لێ وەرگیراوە ئاگادار بکاتەوە کە بەرپرسیارە بەرامبەر کاڵاکەی."
ئاماژهی بهوهشدا كه هیچ ڕێككهوتنێك لهگهڵ ههرێمی كوردستان لهبارهی پشكنینی كاڵاكان نییه، بهو پێیهی ههرێم پابهند نییه به سیستمی نیشتیمانیی كۆنتڕۆڵی جۆری بۆ ئهو كاڵایانهی لە دەرەوە دەهێنرێن و ناچنه ژێر پشكنینی دهزگاكهی حکومەتی عێراق.
عەبادی ڕوونیكردەوە کە دەزگاکە گرێبەستی لەگەڵ چوار كۆمپانیای بیانی دەکات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنینی پێشوەختە كە بریتین لە (جیۆكۆمی ئیمارات، ئینتەرتێك ئینگلیزی، HQTSی چینی، بی ڤی فەرەنسی).
ئاماژهی بهوهشكرد کە كاری ئهو كۆمپانیایانه بریتیه له پشكنینی پێشوهخت و دهركردنی بڕوانامه له وڵاتی سهرچاوهی كاڵا هاوردهكراوهكان، كه لهلایهن فهرمانگهكانی ئهو كۆمپانیایانهوه له خاڵه سنوورییهكان وردبینییان بۆ دهكرێت، ئهمه جگه له بوونی کۆنترۆڵی توند لەلایەن ستافی دەزگاکەوە لەسەر ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی ناو بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکانی تاقیکردنەوە.