گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

یەکێتی: کورد هێشتا دوو کاندیدی بۆ سەرۆککۆمار هەیە و پەرلەمان دەبێتە ناوبژیوان

2022.07.03 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: کورد هێشتا دوو کاندیدی بۆ سەرۆککۆمار هەیە و پەرلەمان دەبێتە ناوبژیوان

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا جەختیکردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەناو ماڵی کورددا نەکراوە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و یەکێتی و پارتی بە دوو کاندیدی جیاواز کێبرکێ دەکەن و دەڵێت، "پەرلەمان دەبێتە ناوبژیوان بۆ دیاریکردنی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (3ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، "کورد بە گشتی و یەکێتیش بە تایبەتی پێی باشە هەموو لایەنەکان بەشداری حکومەتی داهاتوو ببن، چونکە عێراق لەم قۆناغەدا پێویستی بە حکومەتێکی بەهێز هەیە کە بتوانێت گۆڕانکاری بکات و ئاواتەکانی گەل بەدی بهێنێت."

 

وتیشی، "گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەردەوامن بە تایبەت کە پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە و بۆ یەکێتیش دانراوە، بۆیە ئێمە سوورین لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە و کاندیدمان دکتۆر بەرهەم ساڵحە."

 

بەڵام ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ لەگەڵ مەسعود بارزانی باس لە پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستەکە ڕێکدەکەون.

 

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 2-7-2022) ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، باس لە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق کرا."