گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکدەکەون’’

2022.07.02 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
’’پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکدەکەون’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی باس لە پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستەکە ڕێکدەکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 2-7-2022) ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، باس لە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق کرا." 

 

وتیشی، "سەرۆک بارزانی پێیوایە دەبێت ئەو لایەنانەی کە حکومەتی عێراق پێکدەهێنن دەستور جێبەجێ بکەن، چونکە لەئێستادا کورد جگە لە جێبەجێکردنی دەستور هیچ شتێکی دیکەی ناوێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەر لایەنێک ئەوە لەبەرچاو دەگرین کە دەبێت دەستور پێشێل نەکەن و خاڵ بە خاڵی دەستور جێبەجێ بکەن، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی لیژنەیەکی پارتی پێکهێنراوە بۆ گفتوگۆکردن کە د. فوئاد حسێن سەرۆکایەتی دەکات." 

 

هاوکات لەبارەی ئەوەی ئەگەر پارتی لە پێکهێنانی حکومەت پەراوێز بخرێت لە پەرلەمانی عێراق دەکشێتەوە، شوان محەمەد وتی، "ناڵێین دەکشێینەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەڵوێست و بڕیاری خۆمان دەبێت و بێدەنگ نابین." 

 

باسی لەوەشکرد،  "هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پۆستی سەرۆک کۆمار کرا، تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی سوورن لەسەر کاندیدی خۆیان، بەڵام پێموایە هەردوولا لەسەر کاندیدێک ڕێکدەکەون و بە دڵنیاییەوە سیناریۆی 2018 دووبارە نابێتەوە و هەردوولا یەک کاندیدیان دەبێت، بەڵام دیار نییە ئەو کەسە کێ دەبێت."