ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی خنکانی مامۆستایەکی ئاینی و ڕزگارکردنی دوو برای لە چەمی دوو چۆمان لە شارباژێڕ ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران (شەممە 2-7-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادارکراین لە دیارنەمانی هاووڵاتیەک لە چەمی {دوو چــەمان} لــە نزیڪ گــــوندی ئاوەکــورتێ بەناوی {هیوا حسین عەلی} کە مامۆستای وتارخوێنی مزگەوتی { گوندی گۆرانکەی} ناوچەی شارباژێرە و تەمەنی ۳۰ ساڵە بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ دوو کەسی تردا چونەتە ناوچەکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمی مەلەوانی بەرگری شارستای سلێمانی چوونە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو دوو برایەی کە لەگەڵ مامۆستا ئاینیەکەدا بوون لەوبەری چەمەکە گیریان خواردبوو لەلایەن تیمەکەوە ڕزگار کران بەناوەکانی {ئاسۆ عزیز و دانا عزیز}، بەڵام مامۆستا ئاینییەکە خنکا."