گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

’’سوپای عێراق هاتە قادرکەرەم و پێشمەرگە ڕێگری دەکات’’

2022.07.02 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’سوپای عێراق هاتە قادرکەرەم و پێشمەرگە ڕێگری دەکات’’

 ناس کورد-

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێزەکانی سوپای عێراق ویستویانە له‌ سەر رێگای سەرەکی قادر کەرەم - دوزخورماتوو بازگە دابنێن و پێشمەرگەش رێگەی نەداوه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محه‌مه‌د چەوری، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شارەدێی قادر کەرەم (شەممە 2-7-2022) بە میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی ڕاگەیاند، " هێزێکی سوپای عێراقی هاتوونەتە سەر رێگای سەرەکی (قادر کەرەم - دوزخورماتوو) لەنزیک نەوجووڵ ویستویانە له‌ نزیك هێزه‌كانمان بازگە دابنێن بەڵام پێشمەرگە رێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووه‌ کە بۆچی هاتونەتە ئه‌و شوێنه." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکەی سوپای عێراق لەوەڵامدا وتوویانە، دەیانەوێ بازگەیەک دابنێن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە رەتیان کردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون نابێت بازگە لە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە دابنێن و رێگەپێدراو نییە.' 

 

چەوری ڕاشگەیاندووە، هێزەکەیان ناچار بەکشانەوە کردووە.