کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ده‌ستیكردووه بهئامادهكارییهكانى ئەنجامدانى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى و دوو ملیار دۆلاریشى تێده‌چێت. . وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق تا كۆتایى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئامادەسازییه لۆجستیهكانى سه‌رژمێرى گشتى ته‌واو ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستى به‌دوو ملیار دۆلار و سى هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش هه‌یه. . سه‌میر خوزێر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وەزارەتى پلاندانى عێراق به‌میدیاكانى عێراقى وتووە، ئاماده‌سازییه لۆجستى و هونه‌رییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرى گشتى بۆ ساڵى 2020 ده‌ستپێكردووه و وه‌زاره‌تى پلاندانانیش بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كه پێویستى به دوو ملیار دۆلار هه‌یه. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وه‌زاره‌تى پلاندانان پشتده‌به‌ستێت بە سه‌رژمێرى ئه‌لیكترۆنى له‌برى ئه‌نجامدانى به‌ده‌ست، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌دابینكردنى ئامێرى (تابلت) و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى تر هه‌یه سه‌ره‌ڕاى ڕاهێنانى كادیرانى هونه‌رى و پسپۆڕانى بواره‌كه. . به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرییه گشتیه‌كه پێویستیان به 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كادیرى مه‌یدانى و پسپۆڕى بواره‌كه و ڕاهێنه‌ر هه‌یه و سه‌رژمێرییه‌كه پێویستى بهژماردنى ژماره‌ى باڵه‌خانه و گهڕەك و كۆڵانهكانیش هه‌یه. . سه‌میر خوزێر ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، سه‌رژمێرییه گشتیه‌كه به‌سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغى یه‌كه‌م به‌دیاریكردنى خێزان و باڵه‌خانه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر فه‌رمانبه‌رانى به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت و قۆناغى دووەمیش ژمارەیان لێ ده‌درێت و له‌كۆتا قۆناغیشدا سه‌رژمێریه‌كه ئه‌نجامده‌درێت. . به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژى سه‌رژمێریه‌كه فۆرمى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌تى سه‌رژمێر پڕده‌كرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆش له‌پێناو پڕۆسه‌یه‌كى وردبین و سه‌ركه‌وتودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. .