گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆكاری كوشتنی مامۆستاكەی زانكۆی بابل ئاشكرا كرا

2022.07.02 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری كوشتنی مامۆستاكەی زانكۆی بابل ئاشكرا كرا

ناس كورد-

دادگای لێکۆڵینەوەی حلە هۆکاری کوژرانی مامۆستاکەی زانکۆی بابلی ئاشکرا کرد و دەڵێت، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگای حلە لە پارێزگای بابل لە ڕوونکردنەوەیەکدا ( 2ی حوزەیرانی 2022) دانپێدانانی تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی دکتۆر عەلا عەباس مەهدی، مامۆستای زانکۆی بابلی بڵاوکردەوە کە دوای 24 کاتژمێر لە تاوانەکە دەستگیرکرا.

 

دادگاکە دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە دانی بەوەداناوە لەپێناو دزینی ئۆتۆمبێلەکەیدا مامۆستاکەی کوشتووە.

 

دەشڵێت، "دۆسیەی تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کرا بۆ دادگاییکردنی و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان."

 

ڕۆژی هەینی، 1ی حوزەیرانی 2022، و دواى دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمى عەلا عەباس، مامۆستای زانکۆی بابل دۆزرایەوە.  

  

هێزە ئەمنییەکان تەرمی ناوبراویان بە کوژراوی لەڕێگای کەربەلا دۆزییەوە.   

    

me_ga.php?id=5393