گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگەنامەیەكی مێژویی: بۆچی جەلالییەكان دژی جیابوونەوە بوون لە عێراق؟

2022.07.01 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامەیەكی مێژویی: بۆچی جەلالییەكان دژی جیابوونەوە بوون لە عێراق؟

ناس کورد- 

بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کە ڕۆژنامەنوس "محەمەد نوری" بڵاویکردووەتەوە و لەبەشی دووەمی وتاری (بۆچی دژی جیابوونەوەین) لەژمارە دووی گۆڤاری رزگاری لە ساڵی ١٩٦٩ بڵاوبووتەوە، باس لەو هۆکارانە دەکات کە "بۆچی جەلالییەكان دژی دروشمی جیابوونەوەبوون لە عێراق؟"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسین و بەڵگەنامەکە: 




بە دروشمبازی جیابوونەوە لە عێراق، كورد دەفەوتێت

بۆچی جەلالییەكان دژی دروشمی جیابوونەوەبون؟

لەبەشی دووەمی وتاری (بۆچی دژی جیابونەوەین )،كە لەژمارە دووی گۆڤاری رزگاری بڵاوبووتەوە، ئەمە خاڵە گرنگەكانی ئەو وتارەیە:

*جارێ لەرووی ئابورییەوە نەوت دەبێتە  پاڵپشتی ئابوری یەكەم بۆ كوردستان،بەڵام ئەو نەوتە ناتوانرێت بنێرێتە دەرەوە و بە شێوەیەكی مردوو دەمێنێتەوە ،(پشتبەستن بە فرۆشتنی نەوت زیانمان پێدەگەینێت).

*لەرووی بازرگانی وپێشەزازی وتواناكانی ژیان ناتوانین بەردەوامبین و دەوڵەتان ناهێڵن دەرگای كاربكەینەوە.

*بۆیە هەڵگرتنی دروشمی جیابوونەوە یان تەنانەت بیركردنەوە لێی بەزەرەر بۆ كوردخۆی دەشكێتەوە،ئەوانەشی بەم دروشمە دەیانەوێت خەڵك بخەڵتێنن (ساویلكە وعاتیفەكان) بەهەڵەبەرن ،ئەوا گەورەترین زەرەر دەگەینن بە كوردایەتی .

هەر بۆیە ئێمە دژی جیابونەوەین .

*جوڵانەوەكەمان بێ بەرییە لە دروشمی جیابوونەوەخوازەكان لەشوێنی ئەو دروشمانە دەبێت مافی چارەنوس بەدەستبهێنن و هاوبەشبین نەك دوژمن .

--

ئەم بابەتە نوسەری ونە، بەڵام بنەمای سەرەكی جەلالیی بووە، لە روانین بۆ دروشمە بەتاڵەكانی جیابونەوە ، لەبەرئەوەی لەژمارەی پێشودا چاوپێكەوتنیان لەگەڵ برایم ئەحمەد كردوە ئەویش دژی دروشمی جیابونەوەیە.دواتریش مام جەلال بەوتارێك باسی ئەوە دەكات هەڵەیە دوای دروشم  لەمەسەلەی جیابونەوە دەكات بكەوین(بە شێوەیەكی تەواو  دواتر دێمەوە سەرئەوباسانە)

*ئایا ئەم روانینە روانینێكی واقعی و راست نەبووە؟

ساڵی ١٩٦٩