کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد په‌رله‌مانتارێكى ڕە‌وتى حیكمه دەڵێت: ئیراده‌یه‌كى گشتى بۆ لێپرسینه‌وه‌ى جدى لە وەزیری دارایی و ڕاگرتنى به‌شه بودجه‌ی هەرێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دروست بووه، به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كیتیش ده‌لێت: هه‌ولێر بێباكانه ده‌جوڵیته‌وه و پێده‌چێ له‌ئاكامدا عه‌بدولمه‌هه‌دى ناچار بكرێت بودجه‌ى هه‌رێم ببڕێت. . حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى ڕە‌وتى حیكمه له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌میدیا عێراقییەکانی ڕاگه‌یاندووه، "لاى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئیراده‌یه‌كى جدى هه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه و سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له‌وه‌زیرى دارایى عێراق، به‌هۆى ئه‌و پێشیلكارییه به‌رده‌وامانه‌ى له‌بودجه‌ى ئه‌م ساڵدا ڕووده‌ده‌ن." . په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ڕە‌وتى حیكمه ئاماژه‌ى بۆ ئەوەکردووە، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئەو ڕێژه‌ى نه‌وته كه له یاسای بودجه‌دا بۆى دیاریكراوه و داهاتى خاڵه گومرگییه‌كان ڕاده‌ستى حکومەتی فیدراڵ نه‌كات، ئه‌وا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك دینارى بۆ نه‌نێردرێت." . ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە 31ی تەموزی 2019، لیژنەکانی دارایی و نەوتی عێراق هەردوو وەزیری دارایی و نەوتیان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی بەشە بودجەی هەرێم کرد. . هه‌ر له‌سه‌ر ئەو پرسە، فه‌رید ئه‌سه سەر‌د ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانی له‌وتارێكدا نووسیویەتی، "دیار نییە عەبدولمەهدی تا كەی دەتوانێ خۆی لە بەردەم فشارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران راگرێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستكردنى بڕى نه‌وتى دیاریکراو به‌پێى بودجه‌ى ئه‌م ساڵ كه ده‌كاته 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا." . ئه‌سه سەر‌د، باسی لەوەشکردووە، "له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بدا كه‌سى تر نیه وه‌كو عه‌بدولمه‌هدى پشوەدرێژ بێت به‌رامبه‌ر كورد و به‌ده‌م كێشه‌كانیه‌وه بچێت." . ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی پێی وایە، له‌ئێستادا نه‌یاره‌كانى، كارتى كوردى لە دژ ده‌جوڵینن؛ هه‌ولێریش زۆر بێباكانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات و تا ئێستاش ئاماده نیه نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستبكات." . به‌وته‌ى ئه‌سه‌د سه‌د ، ئەگەر وەڵامەكانى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى عێراق بۆ لیژنەی دارایی جێی خۆیان نەگرت، رەنگە ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی فیدرال ناچار بكات چیتر مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم نەكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ بۆ پارێزگاكان بنێرێ.