ناس کورد-
سەرکردەیەکی عەسائیب کە یەکێکە لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەون، ئەوا چوارچێوە پشتیوانی کاندیدەکەی یەکێتی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا مەحمود ڕوبێعی، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی عەسائیب (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاند، "دوای جەژنی قوربان، پشووی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هیوادارین لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستەکە بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەگەر ڕێکنەکەوتن، ئەوا چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات، ئەوەش وەک پێزانینێک بۆ هەڵوێست و پشتیوانییان لە ماوەی ڕابردوودا."