گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلێکی خۆڵبارین دەگاتە ناوچەکە

2022.07.01 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی سلێمانی: شەپۆلێکی خۆڵبارین دەگاتە ناوچەکە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین بەشێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەری شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی 1/7/2022 شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام چڕ نابێت و شەپۆلەكە تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی شەپۆلەكە كاریگەریەكی ئەوتۆی لەسەر نابێت، بەڵام بەچڕی خۆڵبارینەكە زیاتر لەسەر ناوەراست و باشوری عێراق و ئیدارەی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای كەركوك دەبێت .