ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ڕووباری دیجلە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاند، "لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی پیکاب دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ خۆی کێشا بە بەربەستی ڕووباری دیجلە و کەوتە نێو ئاوەکەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و گەنجێکی دیکەش برینداربوو."