ناس کورد-
بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، بەشوودانی کچ لەخوار تەمەنی یاسایی زیادی کردووە و هەروەها سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرانیش دەستوەردانی خێزانییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕووپێوییەکی تایبەت بە هاوسەرگریکردنی ئافرەتان و هۆکارەکانی جیابوونەوە و چەند بابەتێکی دیکەی ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ڕووپێوییەکە، سەرەکیترین هۆکاری جیابوونەوەی هاوسەرانی تەمەن 15 ساڵ و زیاتر، دەستوەردانی خێزانییە، هۆکاری دووەمیش نەگونجاونی کۆمەڵایەتی و بەدوایدا نەبوونی متمانەیە، جگە لەوەی ئالودەبوون و خواردنەوەی مادە کحولییەکان و توندوتیژی خێزانی هۆکاری دیکەن.
هاوکات بەگوێرەی ڕووپێوییەکە، هاوسەرگیرکردنی پێشوەختە و لە تەمەنێکی کەمدا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.