ناس کورد-
سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاند، "لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری ڕابردوودا لەکۆی (٤٠٩) پشکنینی کۆرۆنا (١٠٩) حاڵەتیان پۆزەتیف بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەش لەم ماوەی ڕابردووەدا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە بە کۆرۆنا لە سلێمانی."