گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یاداشتێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاراستەی حكومەت دەكرێت

2022.07.01 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
یاداشتێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاراستەی حكومەت دەكرێت

ناس کورد- 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمان لەهەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران بەردەوامن، بەتایبەتی بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، دەشڵێت، یاداشتێکیان بۆ ئەو مەبەستە ئاڕاستەی حکومەت کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژان شەهید حەمەڕەش، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمیی یەکێتیی ڕاگەیاند، "پرسی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان، یەكێكە لەو بابەتانەی بەردەوام لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان  جەختی لەسەر كراوەتەوە، تاكو هەرچی  زووە ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگەڕێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دیارە هۆكاری راگرتنی پڕۆسەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و زیادكردنی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئێستا بارودۆخە بەشێوەیەكی ترە و نرخی نەوت بەرزە، كە بەهۆیەوە داهات زیادی كردووە و تاڕادەیەكی باش قەیرانمان تێپەڕاندووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جگە لە پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، ئێمە وەك پەرلەمانتاران جەختمان لە جێبەجێكردنی داواكاری  فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشەكان و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و رەخساندنی هەلی كار و پرۆژەی خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆشمان كردووەتەوە." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " ئەوان وەك پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لەبەدواداچونی ئەو داواكارییانە و گەڕانەوەی مافی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بەگشتی، لەو پێناوەش یاداشتمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، تاكو ئەوانیش حكومەت ئاگەدار بكەنەوە و لەكاتی پێویست وەزیرەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكەن."