ناس کورد-
ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە هێرشی سەربازیی بەغدا بۆسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم و دەشڵێت، داهاتووی هەرێم لە مەترسیدایە و پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێککەوتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. موسەنا ئەمین، نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو (هەینی 1-7-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند، " هه‌موارکردنی یاسای نەوت و گازی هەرێم پێموابێت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی ناوخۆی هه‌رێمه په‌یوه‌ندی به‌و ستافه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه بۆ دروستکردنی باڵانسێک تێیدا ئه‌ندامێکی بۆ زیاد کراوه، ئه‌مه له‌وانه‌یه ڕێککه‌وتن یان ناکۆکی نێوان پارتی و یه‌کێتی بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، یاخود پرکردنه‌وه‌ی جێگه‌یه‌کی به‌تاڵ بێت به‌هه‌رحاڵ ده‌ستکاریکردنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازه و په‌یوه‌ندی به پرسی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه په‌یامێکه بۆ به‌رده‌وابوونی هه‌رێم له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت؟، وەڵامەکەی بهڵێیە، چونکە هه‌رێم نه‌ک له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌مواره‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌یان ڕێگه‌ی تره‌وه نه‌ک هه‌ر بریاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ره‌تکردووەته‌وه، به‌ڵکو تانه‌ی له دادگای فیدراڵیش داوه و به سیاسی ناساندوویه‌تی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە ڕێگایەکی هەڵەیە کە دادگای فیدڕاڵی که دادگای ده‌ستورییه بڵێت ئه‌و یاسایه‌ی هەرێم ناده‌ستوری و پوچه‌ڵه، به‌ڵام هه‌رێم بێت له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه کار بکات و هه‌مواری بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگای فیدڕاڵی و حکومه‌تی ناوه‌ندی گه‌یشتبێته روئیایه‌کی روون که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت و گازدا هه‌تا کوێ بێت، کاتێک ده‌بووایه ئه‌م یاسایه ههمواربکرایه که من به‌یاسایی ده‌بینم هه‌رێم یاسای نه‌وت و گازی هه‌بێت، چونکه به پێی ده‌ستور هه‌رێم هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی پیاده‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بکات ئه‌وه‌ش ده‌بێت یاسای نه‌وت و گازی فیدراڵی رێکی بخات، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا له‌بۆشایی ئه‌و یاسایه‌دا ده‌رچوو بۆیه دادگاکه نه‌چۆته ناو ورده‌کاری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم چه‌نده و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی چه‌نده که ده‌ستور باسیده‌کات که ده‌بێت هه‌ردوو حکومه‌ت پێکه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیاده‌بکه‌ن."
د. موسەنا ئەمین دەڵێت، " من هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت و گازدا به‌هه‌ڵه ده‌بینم نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه، چووەته ڕاده‌ی تاوانیش، نه‌ک هه‌ر به تێڕوانینی حکومه‌تی ناوه‌ندی و دادگای فیدڕاڵی، به‌ڵکو به‌تێڕوانینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌وتی هه‌رێم تاڵانفرۆش و هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت له پله‌ی ئه‌وه‌ی مانگانه نزیکه‌ی هه‌ندێکجار 150 ملیۆن دۆلار زیان له هه‌رێم و عێراق ده‌دات بۆئه‌وه‌ی که که‌متر له‌نرخی سۆمۆ و جیهانی دهیفرۆشێت گرێبه‌سته‌کانی نزیکه‌ی 70% ی زیاتری ئه‌م داهاته ده‌دات به کۆمپانیای حیزب و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و کۆمپانیاکانی ده‌ره‌کی و خه‌ڵکی کوردستان 20% بۆ 25% داهاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و داهاته‌شی که‌بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌ش که‌س نازانێت له چی بانکێک و له چ حسابێکدا داده‌نرێت و به‌ته‌واوه‌تی چه‌نده‌یه. "
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بکردایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بیکردایه ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و بۆ هاوتاکردنی نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نرخی سۆمۆ بۆ شه‌فاف کردنی ئه‌و ژماره حسابیانهی که پاره‌ی تێدا داده‌نرێت، گه‌نده‌ڵیه‌کانی بواری نه‌وتی چاره‌سه‌ربکردایه. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بێگومان ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمدا به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت، من به‌ڕوون و ئاشکرایی به وه‌فدی هه‌رێمم وتووه و ئێستاش دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌کو چۆن قوتی خه‌ڵکی بڕی و رزقی خه‌ڵکی کرده ناو جۆرێک له قومار، هه‌رئاوا ڕه‌نگه سه‌ری هه‌رێمیش بخوات."
ڕوونیشیکردووەتەوە، " سبه‌ینێ ڕەنگە ئه‌مه ببێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که چۆن ئێستا کۆرمۆر که‌وته‌به‌ر موشه‌ک ڕه‌نگه سبه‌ینی بکه‌وێته به‌رده‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی، بۆیه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکی خراپه ده‌بێت، پێویستە حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆش بێته‌وه بۆ ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌کردنه نه‌ک به‌قسه‌ی من، به‌ڵکو به‌قسه‌ی هه‌موو چاودێران ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به‌ویژدان له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌کردنه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غدا ئاوا لێک گیرببن سبه‌ینێ هه‌موو مافه‌کانی ئێمه له‌بودجه‌ی گشتی ده‌فه‌وتێت، ئه‌مه به‌ڕاستی گه‌مه‌کردنێکی مه‌ترسیداره به‌قوتی خه‌ڵکه‌وه سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر جارێکی تر نرخی نه‌وت دابه‌زی حکومه‌ت ده‌ستبکاته‌وه به چارەکە مووچه و نیوه مووچه، یاخود ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێم دوای پێنج ساڵ و ده‌ساڵی تر که پێشبینی زانستی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی که زۆر زۆر که‌م ببێته‌وه ئه‌وکاته چۆن به‌شی داهاتی خه‌ڵک ده‌کات و پێداویستیه‌کانی هه‌رێم ئه‌وکاته زۆر زیاتر ده‌بێت چۆن مووچه و ژیان و پێداویستیه‌کانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم دابین ده‌کرێت، به‌ڕاستی ئه‌مه جۆرێکه له قومارکردن ڕیسک کردن به‌ژیان و نان و گه‌شه‌پێدان و داهاتووی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌ندێک که‌س و کۆمپانیای بیانی و ناوخۆ ئه‌مه ههنگاوێکی هه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستمه که ده‌ڵێم حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی هه‌ڵه ده‌ڕوات له‌م ئاراسته‌یه‌دا، پێویسته به‌هۆش بێته‌وه و به‌شێوازێکی مه‌نتقی و عه‌قڵانی ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ربکات ئه‌گه‌رنا به‌ڕاستی داهاتووی هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه. "