گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پۆلیسێک لەنێو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2022.07.01 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسێک لەنێو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

لەنێو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا، پۆلیسێک بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، پۆلیسەکە بەهۆی قەرزارییەوە خۆی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا (هەینی 1-7-2022) بە "ناس"ی وت، "پۆلیسێکی تەمەن 38 ساڵ لەناو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدای پایتەخت تەقەی لە خۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە." 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو پۆلیسە بەهۆی قەرزاری و دۆخی داراییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، "هێزێکی زۆر بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا چوونەتە باڵیۆزخانەی یۆنان بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆکوشتنی ئەو پۆلیسە".