ناس کورد-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دیاردەیەک سەریهەڵداوە کە دایك و باوك هه‌یه منداڵه‌كانیان به 25 هه‌زار دینار بە كرێ ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی سواڵكردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
غالب عه‌تیه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، " دیارده‌ی سواڵكردن له عێراقدا زیادی كردووه، خێزان هه‌یه منداڵه‌كانیان به 25 هه‌زار دینار له ڕۆژێكدا به‌كرێ ده‌ده‌ن و سواڵیان پێدەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا سێ جۆر سواڵكه‌ر هه‌یه، یه‌كه‌میان ئەوانەنکە بەڕاستی هه‌ژارن، دووه‌میان ئه‌وانه‌ن كه گه‌نجن و زۆرجار هۆكاری ده‌رونییان هه‌یه، سێیه‌میان مه‌ترسیدارترینیانه و مافیا و باند له‌خۆده‌گرێت كه سه‌ركردایه‌تی گروپه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سواڵكردن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونی بۆ ده‌ستگیركردنی باند و مافیاكان كه بازرگانی به‌منداڵانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌كرێیان ده‌ده‌ن.