ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (هەینی 1-7-2022) ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خێرایى با / لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س لە هەندێک ناوچە چالاکتر دەبێت و زیاد دەبێت بۆ سەروی 30 کم/س."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .
بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 41
سڵێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 41
سۆران : 37
راپەرین : 40
گەرمیان : 44