ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوڕێکی نەبەز ئەحمەد کوردە، فەرماندەی پێشووی یەکێتی و برازای بەرزان ئەحمەد کوردە بە گوللـە گیانی لەدەستدا و بنەماڵەکەی دەڵێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی 1-7-2022) زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، کوڕی لیوای کۆچکردوو نەبەز ئەحمەد کوردە و برازای سەرکردەی یەکێتی بەرزان ئەحمەد کوردە، بە فیشەک گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی برایە پزیشکی دادی سلێمانی.
لەوبارەیەوە، سۆران ئەحمەد کوردە، مامی زەند نەبەز ئەحمەد کوردە، بە میدیای نزیک لە یەکێتیی ڕاگەیاندووە، زەند تەمەنی 22 ساڵە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە، ئەمساڵ زانکۆی تەواو کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەوی ڕابردوو دەمەقاڵێیەکی ئاسایی لەگەڵ ماڵەوەیان بووە و کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ژورەکەی خۆی گوللـەیەکی ناوە بە سەری خۆیەوە."