گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

2019.08.02 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی هەڵەبجەیی چەرەسات دەفرۆشێت [وێنە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد کچێکی هەڵەبجەیی، فرۆشگایەکی بۆ فرۆشتنی چەرەسات لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە و دەڵێت: "زۆر ئاسوودەم کە دەتوانم خاوەنی سەرچاوەیەکی دارایی سەربەخۆ بم." دڵگەش فەرهاد عەلی، تەمەنی 30 ساڵە و دەرچووی بەشی ژمێریارییە لە  زانکۆی سلێمانی، خوێندنی تەواو کردووە و دەڵێت: "ماوە پێنج ساڵە زانکۆم تەواو کردووە و حکومەت نەیتوانیوە هەلی کارم لە کەرتی گشتی و تایبەتدا بۆ فەراهەم بکات." . بیرۆکەی دانانی فرۆشگایەک بۆ فرۆشتنی چەرەسات بە هاوکاری برایەکی بۆ دروستبووە، وەک خۆی دەڵێت:  زۆر دڵخۆش و ئاسوودەیە بە کارەکەی و کاردانەوەی کڕیارەکانیش باشە و دەستخۆشی لێدکەن. دڵگەش پێی وایە، بەهۆی ئەوەی لە هەڵەبجە هیچ کۆمپانیا و کارگەیەکی ئەوتۆ نیە بتوانێت هەلی کار بۆ گەنجانی شارەکە بڕەخسێنێت، بۆیە ناچارن خۆیان ببنە خاوەن کار و پڕۆژەی بچووک. هەروەها باس لەوە دەکات کە بەشەو و رۆژ دوکانەکەی بەڕووی کڕیاراندا کراوەتەوە، "لە کاتژمێر  هەشت تا 12ی  شەو  کراوەیە." نزیکی فرۆشگاکەی لە ماڵەوەیان وایکردووە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکات لە کارەکەیدا. لەسەر هەڵبژاردنی فڕۆشتنی چەرەسات دەڵێت: "پێم وایە فرۆشتنی چەرەسات شتێکی جیاوازە و پێشتر ویستم شوێنێک بۆ ئامادەکردنی خواردنی خێرا دابنێم."