گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاشکرا کرا

کرێی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە چەند دەبێت؟

2022.06.30 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
کرێی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە چەند دەبێت؟

ناس کورد- 

لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، لەبارەی نرخی کرێی مۆلیدە بۆ ئەو مانگە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە بۆ ئەمپێرێک 25 هەزار دینار بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێک نزیکەی 25 هەزار دەبێت.

 

لەوبارەیەوە ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "ئەو زانیاری و دەنگۆیە هەڵەیە، ئەگەر نرخی گازوایل بەم شێوەیە بێت و کارەبای نیشتمانی ئەوها بێت، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دینار دەبێت، بەڵام جارێ نرخ دیاری نەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی ماوەی پێدانی کاتژمێرەکان و نرخی گازوایل نرخ دیاری دەکرێت، لەم مانگەدا لەبەر گەرما مۆلیدەکان ناچار بوون کارەبای زیاتر بدەن، چونکە کارەبای نیشتمانیش کەم بووە، گازوایلیش زۆر گرانە، بۆیه نرخەکە زیاد بووه".