کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى هەرێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و له‌كاتى بهجیهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له‌شارى مه‌ككه به‌ئاماده‌بوونى زیارەتکارانی هەرێم وتارى هه‌ینى به‌زمانى كوردى خوێندراوەتەوە. . وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ژماره‌ى زیارەتکارانی هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌م ساڵ بۆمه‌به‌ستى فه‌ریزه‌ى حه‌ج سه‌ردانى سعودییەیان كردووه گه‌یشتووه‌ته نۆ هه‌زار كه‌س. . ئەمە دووەمینجارە بە زمانی کوردی لە شاری مەککە وتاری هەینی بە زمانی کوردی بۆ زیارەتکارانی هەرێم دەخوێندرێتەوە. . له‌لایه‌كى تره‌وه، به‌پێى پلانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ وتارى هه‌ینى له‌هه‌رێمى كوردستاندا، سایتى فه‌رمى ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاشكراى كردووه، وتاره‌كانى هه‌ینى له‌مزگه‌وته‌كانى كوردستاندا بۆ ئه‌مڕۆ ڕۆژى هه‌ینى ی2 ئابى 2019، تایبه‌ت ده‌بێت به قسه كردن له‌سه‌ر تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و توندوتیژى دژى منداڵان. .