ناس کورد-
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هه‌ست ده‌كرێت دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و كوشتن له‌م ماوه‌یه‌دا زیادی كردووه، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و شوێنانه‌ی كه چه‌ك ده‌فرۆشن، دابخرێن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەشدا دەگیرێت کە کاری نایاسایی دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی هەرێم له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا (پێنجشەممە 30-6-2022) ڕایگه‌یاند، فه‌رمانه‌كه له ته‌واوی پارێزگاكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێكراوه، تا ئه‌و كاته‌ی یاسای نوێی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و رێنماییانه ده‌رده‌چن، به میكانیزم و شێوازێكی یاسایی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌ك ده‌فرۆشن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێن، هه‌روه‌ها شێوازی كڕین و مامه‌ڵه‌كردن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، یاخوود كێ مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كی هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته گرنگی به سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ بدرێت، سه‌رپێچی له یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ نه‌كرێن، بۆ ئه‌مه ئاگاداری ئیداره و پارێزگاكان كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێك نه‌شره‌و فه‌راره له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كار بهێنن یاخوود ده‌ستكاری ژماره‌ی تابلۆ و ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م ئۆتۆمبێله و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
وەزیری ناوخۆی هەرێم باسی لەوەشکرد، "زۆرجار له سۆشیاڵ میدیا ده‌بیسترێت كه كوڕ و كچانی به‌رپرسی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان و یاساكان ئه‌نجام بده‌ن، خۆشبه‌خاتنه هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌فره‌زه پێكده‌هێنن، رۆژانه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه خۆیان به ده‌ستڕۆیشتوو و خۆیان به كوڕه به‌رپرس داده‌نێن، سزا ده‌درێن".