گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەمەبەستی کەمکردنەوەی تاوانەکانی کوشتن لە سلێمانی سێ بڕیار دەرکرا

2022.06.30 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەمەبەستی کەمکردنەوەی تاوانەکانی کوشتن لە سلێمانی سێ بڕیار دەرکرا

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە تاوان و ڕووداوەکانی کوشتن سێ بڕیار دەرکرا و سەرجەم دووکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن دادەخرێن و مامەڵەکردن بە چەک ڕادەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

 

یەکەم: لە ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیرانەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و، هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە؛ ڕادەگیرێت.

 

دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکەکارگێڕییەکاندا؛ وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

 

سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات؛ ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.

 

هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین هاوکارو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی