گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەیدانی چەک فرۆشان لە هەولێر داخرا

2022.06.30 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
مەیدانی چەک فرۆشان لە هەولێر داخرا

ناس کورد-

دوای ئەوەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ داخستنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ تێیدا بازرگانی به‌ چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ سه‌ر مه‌یدانی فرۆشتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر و شوێنه‌كه‌یان داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-6-2022، له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوانه‌كانی كوشتنه‌، به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس چوونه‌ مه‌یدانی فرۆشتنی چه‌ك و ته‌واوی شووێنه‌كه‌یان داخست.

 

له‌و چالاكییه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمكه‌تێكی پشكنین بۆ هه‌موو شوێنه‌كه‌ و ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ده‌ستپێكرد، كه‌ له‌ مه‌یدانه‌كه‌ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك له‌و مه‌یدانه‌ شاردرابێته‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.

 

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌ی چوونه‌ ناو مه‌یدانه‌كه‌شیان به‌ هیچ كه‌سێك نه‌دا و وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ گشتگیره‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ هه‌ر شوێنێك مامه‌ڵه‌ به‌ چه‌كی بێمۆڵه‌ت بكرێت یان كاری قاچاخچیێتیی پێ بكرێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.