ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزان دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکی دەوڵەمەندى بە تۆمەتى فریودانى کچان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەکە تەمەنى 30 ساڵە و " لەبەر ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە چەندین کچی فریو داوە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاشان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لێ کردوون".
دەقى راگەیەنراوەکە:
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠/٦/٢٠٢٢ نوسینگەی سەیدسادقی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزان لە هەولێر توانرا کەسێک بە ناوی ( م . ل ) تەمەن( ٣٠ ) ساڵ دەستگیر بکەن ، کە لە لایەن کچێک سکاڵای لەسەرە لە نوسینگەی سەیدسادق ..ناوبراو لەبەر ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە چەندین کچی فریو داوە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاشان هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لێ کردوون .. لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی ٢ ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ژیانی کچەکە پارێزراوە …
راگەیاندن و پەیوەندییەکان