گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێکارى دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت دیاریکرا

2022.06.30 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
رێکارى دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت دیاریکرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، هێزى هاوبەشى پۆلیس و ئاسایش و زێڕەڤانى و پێشمەرگە لەهەر شوێن و کاتێکدا بێت بازگە دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت و ئەوانەى کارى نایاسایی دەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو (30-6-2022) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا وتى "بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت لەکاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 

وتیشى "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان چەکەکانیان رادەست بکەن، پێش ئەوەى هێزى هاوبەش لێیان بسەنن".

 

پێشتر مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ داواى لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.   

  

مەسرور بارزانى (30-6-2022) لە پەیامێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە داواى لە خەلک کردووە، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە.

 

فەرمانەکەى مەسرور بارزانى دواى دوو رووداوى کوشتن و تەقەکردن هات لە هەولێر لەماوەى سێ رۆژدا کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژران، کە دوانیان مامۆستاى زانکۆ بوون و دووانەکەى دیکەشیان ژن و مێردن.