گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كليلى چاره‌سه‌ر

 نێچيرڤان بارزانى: ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه

2022.06.30 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
 نێچيرڤان بارزانى: ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه

ناس کورد-

 

 نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ‏عێراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانە و ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تيايدا براوه‌ نابێت‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى نێچیرڤان بارزانى (30-6-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیدا هات لەگەڵ  مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عيراق، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ه‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/6/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م ‏پرۆسه‌ى سياسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ ‏عيراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.‏

 

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ عيراقييه‌كان به‌ ‏لێكگه‌يشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و پێويستيى ‏پاراستنى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى له‌ وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى ‏باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ وڵات كرده‌وه‌.‏

 

له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه‌، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ‏كه‌ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ‏فيدراڵى عيراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عيراقه‌ و ئاڵۆزكردنى ‏كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تيايدا براوه‌ نابێت‌.‏

 

گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان له‌ به‌غدا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ ‏بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.‏