ناس کورد-
کەشناسی عێراق پێشبینیدەکات مانگەکانی تەموز و ئاب لەهەمان ئاستى پلەکانى گەرماى ساڵانى رابردوودا بن، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عامر ئەلجابری بەرێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى کەشناسی عێراق بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت "نەبوونی باران، بیابانبوون، نەبوونی پشتێنەی سەوز و وشکبوونی ڕووبارەکان بوونەتە هۆکارى بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما لە وڵاتدا".
پێشبینیشیكرد "لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلەكانی خۆڵبارینى سوک یام مامناوەند".
بەوتەى عامر ئەلجابری، شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شتێکی ئاساییە بۆ کەش و هەوای عێراق، بەو پێیەی ساڵانە لە مانگەکانی تەموز و ئابدا پلەى گەرماى بەرز تۆماردەکرێت و ئاستەکەى وەک ساڵانی ڕابردوو دەمێنێتەوە، بە تایبەت لە پارێزگاکانی باشوور کە لەم ساڵانەدا پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە ٥٣ پلە.