گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرەبووکردنەوەى وشکەساڵی

یەکەم پێشبینى بۆ وەرزى باران بارینى داهاتوو

2022.06.29 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پێشبینى بۆ وەرزى باران بارینى داهاتوو

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات وەرزى باران بارینى داهاتوو لە کۆتاییەکانی وەرزی پایزی ئەمساڵ یان سەرەتای وەرزی زستانی ساڵی 2023 دەستپێبکات مەترسی کەمبارانی نەمێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (29-6-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێشبینیدەکرێت لە وەرزی زستان و بەھاردا رێژەی بارانبارین بگاتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی و قەرەبووی وشکەساڵی بکاتەوە.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

پێشبینیەکان بۆ وەرزی نوێ بارانبارین ٢٠٢٢-٢٠٢٣ تا ئێستا بەم شێوەیەن 

 

لە ئەنجامی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستمانن ھەر لە گۆرانکاری و پێشبینی ئەو دیاردە ئاوھەوایانەی پەیوەندیان ھەیە بە کەشی ناوچەکانی ھەرێم و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراستەوە لەوانە سوری گەرمی و ساردی ئاوەکانی ناوەراست و رۆژھەڵاتی زەریای ( ھێمن ) کە رۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لە گۆرانکاری کەشی جیھاندا لەوانە دیاردەی لانینا کە سوری ساردبوونەوەیە لەم ساڵانەی ئەم دیاردەیە چالاکە بەگشتی بارانبارین لەناوچەکانی خۆمان ڕوو لەکەمبوونەوە دەکات بۆ خوار ئاستی ئاسایی ساڵانە و تا ڕوودانی وشکە ساڵی لێدەکەوێتەوە کاتێک ماوەیەکی زیاتر دەخایەنێت لە ساڵێک تا دوو بۆ سێ ساڵ وە دیاردەی ئێل نینۆ سوری گەرمبوونەوە کە ئەمەش لە ساڵانی ڕوودانیدا ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانمان ڕوو لە زیادبوونەوە دەکاتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زۆر سەروو ئاسایی ساڵانە کە تیایدا بارانبارین زۆر ئەبێت و مەترسی وشکە ساڵی نامێنێت ، لەنێوان ئەم دوو دیاردەیەدا ھاوسەنگی گەرمی ھەیە کە پێی دەوترێت نۆرماڵ لەم کاتەدا پلەی گەرمی ئاوەکانی زەریای ھێمن لە ئاستێکی ئاسایدا ئەبن نە زۆر بەرز نە زۆر نزمدەبن لە ئەنجامی ئەم گۆرانکاریەشدا لەو ساڵانەی بەو جۆرەبووە ئاستی بارانی ساڵانە لە تێکرای خۆیدا بووە و ھەندێ ساڵیش بە شێوەی دەگمەن ئاستی دابارینی باران ھاوشێوەی ساڵانی ئێل نینیۆ زیاتر بووە لە تێکرای خۆی .

 

بەگشتی پێشبینی دەکرێت باری بێلایەن (نۆرماڵ) لە کۆتایەکانی وەرزی پایزی ئەمساڵ یان سەرەتای وەرزی زستانی ساڵی ٢٠٢٣ دەستپێبکات بەم گۆرانکاریەش مەترسی کەمبارانی نامێنێت بەتایبەت لە وەرزی زستان و بەھاردا رێژەی بارانبارین دەگاتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی واتا ئەگەرێکی زۆر لاوازە کە لەم گۆرانکاریەدا وشکە ساڵی ڕووبداتەوە و پێشتر تۆمار نەکراوە وە ان شاء الله ساڵێکی پڕ باران و بەفرمان ئەبێت و قەرەبووی ئەم وشکیە دەکاتەوە.