ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى فەتواى یه‌كێتی زانایانی ئاینی فەتوایەکى لەبارەى قوربانی‌کردن لەکاتى بڵاوبوونەوەى په‌تای خوێنبه‌ربوون راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی فەتواکە (29-6-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت، پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
دەقى فەتواکە:
1- ئه‌سڵ وایه كه ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشیه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت، یان به هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: (والمريض البين مرضها)، رواة الترمذي، برقم: (1497)، والنسائي، برقم: (4318)، واحمد، برقم: (18675)، وغيرهم.
2- ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت.
3- پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندرووستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌و بواره.
4- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردبوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت؛ ده‌بێ بیگۆڕێ به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شار و شوێنێك دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌كه‌ی درووست بێت، هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن پێیان، كه‌ئه‌مه‌ش تاوانه به پێی فه‌رمووده‌ی: (لا ضرر ولا ضرار)، رواه ابن ماجة والدارقطني، عن أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- باسناد حسن والله تعالى أعلم.
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا / یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
29/6/2022